وەرگێڕانی عومەر خەتـــــات:
ئایـــا دۆخی ئابووری جیهان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ چۆن دەبینرێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرســـیارە دەبێت ئەوە لە بیر نەکەین کە “جیهــــان” لە کەرتی جۆراوجۆر پێکهاتووە و دۆخی ئابوورییـــە گەورەکان لەوانی دیـــکە باشــتر نیــیە.
یەکەم، با سەیرێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەین: ئەمریکا بە گەورەترین، لە ڕووی (بەرهەمی نیشتمانی) و گرنگترین، لە بواری (تەکنەلۆژیا و دارایی) ئابوریەوە لە قەڵەم دەدرێت. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ دا، ئابووریناسانی بـــاو لەسەر ئەوە کۆك بوون کە ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی سەرمایەداریی پێشکەوتوو دەکرێت بە ئاســـانی داخزێــنە نێو دۆخی بێ برەوی ئابوورییەوە، بێکاری بچێــتە سەر و تێـــکڕای داهاتی ڕاســـتەقینە بێــتە خوارەوە، بێگوومـــان لە پاڵ دەســـتپێکردنی گێژەڵووکەی هەڵاوسان لە ساڵی ٢٠٢١ و بەردەوام بوونی لە هەڵلووشــینی کرێی کرێکاراندا.
ئەمە هەر ئەوە بوو کە من لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ لە وێبلاگەکەی خۆمدا باســم کرد: “بێ برەوی نزیكماوە بە ئەندازەیەکی گەورە چاوەڕوانکراو نەبوو. بە لە بەرچاوگرتنی پێشـــینەی پێشـــــبینیکەرانی ئابووری باو، ڕەنگە ئەوە مانــــای ئەوە بێت کە ئەوە ڕوونادات. بەڵام پێدەچێت ئەمجــارەیان کۆدەنگــییەکەیان ڕاست بێت. بە دڵنیاییــــەوە هەندێك پێشـــــبینیکەری ئەمریکی هەن بەردەوامن لە بانگەشـــەی ئەوەی کە ئابووری ئەمریکا لەگەڵ بازاڕێـــکی بەهێزی کار و نزمی ئاســتی هەڵاوسان و دۆلارێکی بەهێزدا، دەتوانێت خۆی لە بێ برەوی ئابووری بپارێزێت”.
زۆربـــاشە، وا دەرکەوت کە پێشـــبینیەکانیـــان ڕاست دەرچوو، ئابووری ئەمریکاش هێشتا پێی نەناوەتە ناو “بێ برەوی تەکنیکی” (بێ برەوی تەکنیکی یانی کاتێــك کە بەرهەمی نیشتمانی ئابووری وڵاتێـــك بۆ دوو چارەکی یەك لە دوای یەك دادەبەزێت). ئێســـتا کۆدەنگەکان بەرەو گەشبینی گەڕاوەتەوە: لە ساڵی ٢٠٢٣دا بێ برەوی ڕوونـــادات و لە ساڵی ٢٠٢٤دا شــتەکان بەرەو باشـــتر دەڕۆن.
ڕوانگەی زۆر گەشــــبینانەی گۆڵدمان ساکس، پێشـــەنگترین بانکی وەبەرهێنــان و ستراتیژیستێکی سەرەکی سەرمایەی ئەمریکا لەبەرچاو بگرن. ڕاپۆرتی ئابووریناسەکانیان دەڵێت: “گەشــەی ئابووری جیهانی تەنانەت گەشبینترین چاوەڕوانییـــەکانی ئێمەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا تێــپەڕاندووە. گەشەی کۆی گشــتی بەرهەمی نـــاوخۆیی بەرەو ئەوە دەڕوات کە ئەو پێشـــبینیانەی ساڵێــك لەمەوبەر ڕێکەوتبووین لەسەری تێــپەڕێنێت” و “هێشــــتا تەنها مەترسییەکی کەمی بێ برەوی دەبینین”. ئەم بانکە پێــیوایە کە بەرهەمی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێژەی ٢.٧% و لە ساڵی داهاتوودا ٢.٤% گەشە دەکات لەگەڵ هێشـــتنەوەی ڕێژەی بێکاری لە ئاستێکی نزم و دابەزینی خێرای هەڵاوســـان. بەم شێوەیە ســـیاسەتی بانکی فیـــــدراڵی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ســـوود، بووە هۆی کەمکردنەوەی هەڵاوســـان بەبێ ئەوەی بەرهەمهێنـــــان و دامەزراندن کەم بکاتەوە- لانیــــکەم لە ئەمریکادا.
ئەمە بە دەرئەنجامێکی “یەکســان” دادەنرێت: تێـــیدا ئابووری ئەوەندە “گەرم” نابێـــت بۆ ئەو ئاســتەی هەڵاوسان تێــیدا بە بەرزی بمێنێتەوە و ئەوەندەش “سارد” نابـــێت کە بەرهەمهێنان کەم بکات و بێکاری بەرزبێــــتەوە. ئەم دۆخە لە کاتێــکدایە کە جەنــگی ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئێستاش کابوسی جەنگی ئیسرائیل و غەززە ڕوودەدات. زۆر چــاکە!
بەڵام چاوەڕوان بە. ڕاســـتە لە زۆربەی ئابووریــــیە پێشکەوتووەکانی سەرمایەداریدا ڕێژەی هەڵاوســـان لە نزیکەی ٨-١٠% لە ساڵی پێشــوودا بۆ ٣-٥% دابەزیوە. ئەمە کەمێـــك دڵنەواییـــی داداتە ئەو خێزانـــانەی کە لە ژێــر فشــاری زۆردان، بەڵام ئەمە هێشــتا یانی ئاســتی نرخەکان لە دوکان و گواســتنەوە و نیشــتەجێبوون و خزمەتگوزارییـــەکان لە بەرزبوونەوەدایە. لەڕاســـتیدا لەو کاتەوەی کە هەڵاوســـان دەستی پێکردووە، تێچـــووی ژیان بۆ ماڵە ئاساییـــــەکان لە زۆربەی ئابوورییەکاندا بەڕێژەی لەسەدا ١٥ بۆ ٢٠ بەرزبووەتەوە و ئەمە زیــاتر بەرۆکی خێــزانە هەژارەکان دەگرێــتەوە کە بەشێکی زۆری داهاتەکانیـــان بۆ خۆراك و وزە خەرج دەکەن. نرخەکان ناگەڕێنـــەوە بۆ بێ برەوی ئابووری پێش پەتـــــای ساڵی ٢٠٢٠؛ بەڵکو هێواش هێواش زیــــــــاد دەبن.
سەبارەت بە بێـــکاری، ڕاستە ئامارە فەرمییــــەکان لە زۆربەی وڵاتان، ڕێژەی بێـــکاری لە نزمترین ئاستی مێژووییـــیان یان نزیکتر نیشان دەدەن، ئەمە بۆچی؟ هۆکاری ئەمە ناگەڕێـــتەوە بۆ بەهێزی بازاڕی کار. زیاتریش لە بەرئەوەی لە زەمەنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، دابینکردنی هێزی کاری بەردەست ڕاوەستاوە. زۆرێك لە کرێکاران بە دەســت نەخۆشــی کۆڤیدی covidی درێژخایەنەوە دەناڵێــــنن (زیادبوونێکی بەرچاو لە داواکارانی بێــتوانایی- disability هەبووە).
بەڵام ئاماژەگەلێـــك هەن کە دەڵێــن ئاســتی نزمی بێکاری لە ئەمریکا و شوێنەکانی دیکەی جیهــــان هەر ئاوا بەردەوام نابێـــت. لە زۆرێك لە ئابوورییــــە گەورەکــــاندا، زۆرێك لەو کارانەی لە ساڵی ڕابردوودا ڕەخسێنراون، کاری کاتی بوون، part time. لەڕاســتیدا لە ئەمریکا لە مانگی نیسانەوە هەلی “کاری تەواو- full-time” کەمیکردووە و گەشەی هەل بۆ دەســکەوتنی کاریش مانگانە بە خێرایی کەم دەبێـــتەوە. جگە لەوەش کاتی کار لە پیشەسازییەکانی ئەمریکادا بەرەو کەمی ڕۆیشــتووە. تەنانــــەت ئەگەر ڕێژەی مووچە لەڕێژەی هەڵاوسان زیاتریش بڕوات، ئەگەر کرێکاران کەمتریش کار بکەن، ئەوا داهاتی هەفتــــانە زۆر کەمتر زیاد دەکات یان بە هیچ شــێوەیەك زیاد ناکات. لە ئەمریکا داهــــاتی هەفتانەی ڕاستەقینە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هیـــچ زیادی نەکردووە. وە کاتێــك سەیری بەرهەمدارترین کەرتەکانی ئابووریـــــیە گەورەکان دەکەین، دەبیـــنین شــــــتەکان ئەوەندە دڵخۆشکەر نیـــن. بۆ نموونە کەرتی بەرهەمهێنانی ئەمریکا لە ئێســــــتاوە لە پاشەکشەدایە.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣دا باشترین ئابووری سەرمایەداری پێشکەوتوو بووە. بەرهەمی ڕاستەقینەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە نزیکەی لەسەدا ٢ زیادی کردووە. لە شوێنەکانی دیکـــەدا، باقی ئابوورییەکانی گرووپی حەوت یان لە ئێســتاوە لە بێ برەویدان (ئەڵمانیا و کەنەدا) یان نزیـــکن لە بێ برەوی (ئیتاڵیـــا، فەرەنســـا، بەریتـــانیا و یابـــان). هەروەهـــا چەندین ئابووری بچووکتری ئەوروپــــا لە بچووکبوونەوەدان لەوانە (ســـوید و هۆڵەنـــدا و نەمسا، لەگەڵ ئەوروپای ڕۆژهەڵات).
تەنانەت “وڵاتە بەختـــتدارەکە”ش، ئوســــترالیا، ئەوەندە باش دەرناکەوێت. بەرهەمی ڕاستەقینەی نیشتمانی لەم ســـــاڵدا تەنها نزیکەی لەسەدا ١.٥ گەشەی کردووە و لە دابەزیــــندایە. پێوەرەکانی چالاکیـــیە ئابوورییەکانی ئوسترالیا لە مانگی نۆڤەمبەردا بۆ ٤٦.٤ دابەزیوە، کە زۆر لە خوار ٥٠ ەوەیە، ئەمە ئاســـتێکە لە نێوان بووژانەوە و دابەزینـــــدا. ئابووری ئوســترالیا هەمیشە پشتی بەستووە بە گەشەی ئابووری لە ئاســتی جیهاندا، بەتایـــبەتی ئابووری وڵاتانی جی حەوت- G7 و چین، بەڵام ئەم ئابوورییانە خۆیـــان ناسەقامگیــرن. پێشتر ئوسترالیا لە ڕووی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ هەر کەســـێك لە هاوتاکانی لە ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گەشـــەپێدان-OECD باشتر بوو، بەڵام لە دەیەی ڕابردوودا ئەمە وەك خۆی نەمـــاوە. ئابووریناســـانی وڵاتانی OECD پێــیانوایە کە گەشەی ئابووری ئوســــترالیا لە ساڵی داهاتوودا بۆ ١.٣% دێـــتە خوارێ، ئەمەش دەبێــتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکــــاری.
بە گشتی، پێشــــبینییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە چاو ساڵی ٢٠٢٣ کەمترن. ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری-OECD پێشبینی دەکات کە گەشـــەی ئابووریی جیهـــان لە نزیکەی ٣% لە ساڵی ٢٠٢٣ (ئەمەش ژمارەیەکی کەمە) بۆ ٢.٧% لە ساڵی ٢٠٢٤ دادەبەزێت. هاوکات گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ڕاســــتەقینە لە ئابوورییە پێشکەوتووەکانی سەرمایەداریدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە سەدا ١.٥ بۆ سەدا ١.٢ خاو دەبێــــتەوە و داهاتی سەرتاسەری تاکیش کەمتر دەبێـــتەوە.
لەم نێوەندەدا بازرگانی جیهانیش دەکەوێــتە پاشەکشێوە. قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ٣.٥% دابەزیــوە، ئەمەش گەورەترین دابەزیــنە لە دوای مانگەکانی سەرەتای پەتای کۆرۆناوە.
ئێستاش کەڕێژەی سوود لە چـــاو دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هێــــندە زیادی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ ساڵانی داهاتووش هەروا بە بەرزی بمێنــــێتەوە، مەترسییەکی گەورە هەیە بۆ دواکەوتنی کۆمپانیاکان لە دانەوەی قەرز و ئیفلاسبوونیـــان لە سەرانسەری ئابوورییە گەورەکاندا.
پەتای کۆرۆنــــا و بەرزبوونەوەی دواتری هەڵاوســـان و ڕێژەی سوود لە سەرانسەری جیهـــاندا، زۆرێك لەو وڵاتانەی کە هەژارترینن خستۆتە مەترســیی نەدانی قەرزەکانیــــانەوە. ئەوان ملیارەها دۆلار لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی، قەرزاری قەرزدەرەکانیانن [وڵاتانی باکور]. ئەم وڵاتـــانە تەنها بە بڕینی خزمەتگوزارییـــەکان و هەر تێچوونێك بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیەکانی خۆیــــان، دەتوانن قەرەبووی ئەو قەرزانە بکەنەوە، یان هەر ناتوانن بیـــدەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی- (IIF) ، قەرزی جیهانی گەیشــتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی. کۆی قەرزەکان (حکومییەکان، کۆمپانیـــاکان و خێزانەکان) لە ماوەی مانگی یەك تـــا مانگی حوزەیران بە ڕێژەی ١٠ تریلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیـــکەی ٣٠٧ تریلیۆن دۆلار، یـــانی لەسەدا ٣٣٦ی بەرهەمی ناوخۆیی و سەراسەری جیهانی. بانکی نێودەوڵەتی مەزەندە دەکات کە لەســـەدا ٦٠ی وڵاتانی کەمداهات، زۆر قەرزدارن و مەترسی زۆر هەیە کە توانـــای دانەوەی قەرزەکانیـــان نەبێت، ئەمە و زۆرێك لە وڵاتانی داهات مامناوەندیش ڕووبەڕووی ئاستەنگی دارایی بەرچــــاو دەبنەوە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لە لایەن بانکی ناوەندییــەوە، بووەتە هۆی زیـــادکردنی تێچووی قەرزوەرگرتن. هیچ پێشـــنیارێك یان ئۆڤەرێـــك لە لایەن وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە نەدراوە بۆ لێخۆشـــبوون لەم قەرزانە؛ یان کۆتاییهێـــــنان بە باجی بازرگانی و ئاســتەنگەکانی سەپێــنراو بۆ سەر هەناردەکردنی بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان؛ یان وەســتانی ئەو قازانجە گەورانەی کە کۆمپانیا فرەنەتەوەییــــەکان لە وڵاتانی هەژاری – پڕ لە سەرچاوەی دەوڵەمەند- بەدەســتی دەهێـــنن. تەنانەت ئەگەر ئابووری جیهان بە ئەمریکاشەوە لە ساڵی داهاتوودا خۆی لەدابەزینی بەرهەمهێـــنان و وەبەرهێنان و دامەزراندن بەدوور بگرێت، ئەوە ڕۆشـــنە کە ئابووریــیەکان لە سەر ســك دەخشـــێن.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە کۆتاییــــدا دەڵێت: “ئاسۆی گەشەی جیهانی لە مامناوەندی ماوەدا، دەیـــان ساڵە لە نزمترین ئاستیدایە”. بانکی جیهانی پێـــیوایە کە ئاســـیا لە نیو سەدەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی یەکێـــك لە خراپترین چاوەڕوانیـــیە ئابوورییەکانی دەبێـــتەوە! بڕیارە وڵاتانی کۆریـــا، تـــایوان، سەنگافورە و هۆنگ کۆنگ کە بە “پڵنگەکانی ئاســـیا” ناودەبرێن، بە یەکێـــك لە نزمترین ڕێژەکان لە ماوەی ٥٠ ساڵدا گوزەر بکەن، چونکە ســـیاسەتی پارێزگاریی ئەمریکی و بەرزبوونەوەی ئاستی قەرزەکان ئاســتەنگی ئابووری گەورەی بۆ دروســت کردوون. بانکی نێودەوڵەتی هەروەهـــا پێشبینی ئەوە دەکات کە گەشەی ئابوریـــانەی چین لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ٤.٤% بێــتەخوارەوە، کە ئەمە کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی دەیان ســــاڵدا، هەرچەندە هێشتا ئابووری چیــن زیاتر لە دوو هێنــــدە لەڕێژەی گەشەی ئابووری هەر یەکێـــك لە وڵاتانی گروپی حەوت زیـــاترە. لە دوایــــین ڕاپۆرتی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێــــدان (UNCTAD) پێشبینی دەکات کە “لە زۆربەی ناوچەکانی ئابووری جیـــهان، گەشەکردن لە ماوەی ٢٠٢٢-٢٠٢٤ لە خوار ڕێژەی پێش کۆڤیـــــدەوە دەبێت”.
ئـــایا هۆکارەکانی ئەم خاوی و بێ برەوییە ئابووریــیانە چین؟
گەشەی بەرهەمهێـــنان لە ڕێـــی دوو هۆکارەوەیە: ڕێـــژەی کرێکارانێکی زۆر کە کاتژمێرێکی زیاتر کاردەکەن لەگەڵ زیــادبوونی بەرهەمهێـــنان (بەرهەمی زیاتر بۆ هەر کاتژمێــرێك). سەرەڕای کەمی ڕێژەی بێکاری، بەڵام گەشەی دامەزراندن و گەشەی بەرهەمهێنان لە ئاستی جیهانـــیدا خاو بووەتەوە.
بەپێی دوایین خەمڵاندنی دەستەی کۆنفرانســەکانی ئەمریکا، بەرهەمی گشتی ناوخۆیی بۆ هەر کاتژمێرێــكی کار بە ڕێژەی ١.٢ بەرزبووەتەوە [پێناسەی ستاندارد بۆ بەرهەمهێنانی کار]. ئەمە بە بەراورد بە گەشەی سفر لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەڵام زۆر کەمترە لە تێکڕای دەیەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ کە ٢.٦% بووە لە ساڵێکدا (ئەم تێــــکڕایە لە تێکڕای دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیە لە خوارترە). لە ئاســتی جیهـــانیدا ژمارەکە بەم شێوەیەیە: لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەرهەمهێنان لە ئابووریـــیە باڵاکاندا تەنها لەسەدا ٠.٤ بەرزبووەتەوە، لە کاتێـــکدا بەرهەمهێنـــان لە ئەمریکا تەنها لەسەدا ٠.٢ بەرزبووەتەوە.
هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرهەمهێنان و بازرگانی جیهانی پێویستە لە خاوبوونەوەی گەشەی وەبەرهێنانی بەرهەمدار لە ئابووریـــیە گەورەکاندا بدۆزرێتـــەوە. وەبەرهێنانی نابەرهەمهێــن- Unproductive investment لە بوارەکانی دارایی و خانووبەرە وهەروەهــــا خەرجییە سەربازییەکاندا وایکردووە ئەم گەشــەیە هەتا ئێســتاش لە بەرزبوونەوەدا بێت. وەبەرهێنـــان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیــا و پەروەردە و دروســت کردن ڕووە و کەمی ڕۆیشــتووە. هۆکاری ســــەرەکی ئەمەش ڕەوتی چەقبەســـــتوویی و تەنانەت ڕووبەرەوخواری قازانجی جیهانی سەرمایەی بەرهەمدارە لەم ٢٣ ساڵەی سەرەتای سەدەی بیســـت و یەکەمدا.
لە ژێر هەژموونی ئەمریکا و لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، جیهـــانگیری- globalisation، بازرگانی و دارایی کۆتاییـــان هات. ئەمە پێگەی هەژموونگەرانەی سەرمایەداری ئەمریکی لە جیهــــاندا لاواز دەکات. ئێستاش “پارچەپارچەبوونی جیۆپۆلەتیـــکی” لە ئارادایە: سەرهەڵدانی بلۆکە بەدیلەکان کە هەوڵی جیـــابوونەوە دەدەن لەو بلۆکە ئیمپریالیستیانەی ئەمریکا ڕابەرایەتیــــان دەکات. لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و ئەگەری ململانێی نێوان ئەمریکا و چیـــن لەسەر تایوان تیشکێـــك دەخەنە سەر ئەم پارچەپارچەبوونە.
ئێمە لە جیهانێکی پڕ ناسەقامگیریی و کەشێکی نەرێنیــــداین. بەپێی دواییــن ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، خەڵکی جیهان لە هەر کاتێـــك زیــاتر لە مێژووی مۆدێرن کە لە پێش جەنگی جیهانی یەکەمەوە دەســتپێدەکات لە ئاسۆی مرۆڤایەتییـــان ڕەشــبینترن. ڕاپۆرتەکە هەروەهـــا هەســتاوە بە تەفســیرکردنی ڕەوتی زمان لە کتێبــــەکاندا لە ماوەی ١٢٥ ساڵی ڕابردوودا کە زیــادبوونێکی گەورەی لەو زاراوانەدا بەدی دەکرێت کەڕەنگدانەوەی “تێکچوونی مەعریفی پەیوەست بە خەمۆکی و جۆرەکانی تری تێکچوونە دەروونیـــەکان” نیشان دەدات.
ئێستا جیــــهان لە چەندین لاوە ڕووبەڕووی قەیـــران بووەتەوە. پێدەچێت بێ برەوی ئابووری ڕووبدات، تێــیدا داهاتە ڕاستەقینەکان تووشــی وەستان یان تەنانەت دابەزین ببــــــن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەژاری و گەورەبوونی قڵشــتی نایەکسانی لە ئاســتی جیهـــانیدا. هێشـــتا ٣.٦٥ ملیار کەس لە جیهـــاندا لەژێر هێـــڵی هەژارییەوەن کە بانکی نێودەوڵەتی دیــاری کردووە و بریتــییە لە ٦.٨٥ دۆلار لە ڕۆژێـــکدا. لەڕاپرســـییەکی ئەم دواییەی “ڕیسکی جیهانی”دا دەرکەوتووە کە ٢.٧ ملیار کەس تەنها دەتوانن بۆ ماوەی مانگێك یان کەمتر بەبێ داهات پێداویستییە سەرەتاییەکانیــــان دابین بکەن. لەو ژمارەیەش ٩٤٦ ملیۆن کەس دەتوانن لانی کەم بۆ ماوەی هەفتەیەك یان زیـــاتر لە ژیــان بمێــننەوە. ئامانجی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییــــــــهێنان بە هەژاری لە جیهاندا تا ساڵی ٢٠٣٠ تەنهـــــا سەرابێکە و هیچی تر.
سەبارەت بەیەکسانی سەروەت و سامان، دوایین ڕاپۆرتی بانکی “کرێدی سویس- Credit Suisse” سەبارەت بە سامانی تاکەکەسی جیهانی دەریخستووە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەسەدا یەك، خاوەنی ٤٤.٥%ی سەرجەم سامانی تاکەکەســیەکانن لە جیهاندا، ئەم ڕێژەیە کەمێك لەو ڕێژەیەی پێش پەتای کۆرۆنا زیـــاترە. لە لایەکی تری هەرەمی ساماندا، لەسەدا ٥٢.٥ی دانیشتوانی جیهان تەنها لەسەدا ١.٢ی کۆی سامانی تاکەکەســیان هەبووە.
لە هەمووی ترسناکتر ئەوەیە کە جیهــــان لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا لە ڕێڕەوی خۆی دوورە و تا کۆتایی سەدە بەرەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تا ٢.٦ پلە لە ئاستی پێش پیشەسازییەوە دەمێنێــــتەوە، [بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی UNCTAD سەبارەت بە ئابووری جیهانی]. هەموو وڵاتەکان تا ساڵی ٢٠٣٠ پێویســـتە دەردانی غاز بە ڕێژەی لەسەدا ٤٣ بە بەراورد بە ئاستی ساڵی ٢٠١٩ کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی دەرئەنجامە ترسناکەکانی گەرمتربوونی هەســارەکە دوور بخەنەوە. بەڵام ئەمە ڕوونادات. لەبری هاوکاری جیهانی لەلایەن حکومەتەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم “قەیرانە زۆرانە”، ئێمە ڕووبەڕووی ململانێی “ئابووری و سەربازی” زیــاتر لە نێوانیـــاندا دەبیـــنین.
ڕەنگە ئابووری ئەمریکا تا ساڵی ٢٠٢٤ ناجێگیر بێت، بەڵام ئابووری جیهانی گەیشــتۆتە ڕێگەیەکی داخراو.
20.01.2024
لینکی ووتار: https://redflag.org.au/article/world-economy-2023-and-beyond
مایکل ڕۆبێرتس: ئابوورینــــــاسێکی مارکسیستی بەریتـــانییە، نووسەری چەندین بەرهەمە، لەوانە “بێبرەوی گەورە، ڕوانگەی مارکســیستی-The Great Recession—a Marxist View”، “بێ برەوی درێژخایەن، مارکس٢٠٠- The Long Depression, Marx 200”. پێـــداچوونەوەیەك بۆ ئابووریی مارکس بە هاوبەشی لەگەڵ گولیلمۆ کارچێـــندی وەك سەرنووسەر. هەروەهـــا جیهــــان لە قەیــراندا. لە ڕێی ئەم ویبلاگەشەوە دەتوانن خوێــنەری بەرهەمەکانی مایکل ڕۆبێرتس بن:
thenextrecession.wordpress.com
ئابووری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣ و دواتر.. مـــــایکل ڕۆبەرتس*
59