سلاڤۆی ژیژێك
وەرگێڕانی عومەر خەتـــات
پێشــەکییەکی کورت:
ئەمرۆ ئەم ووتارەم بەرچاو کەوت و وام بە باش زانی تەرجومەی کوردی بکەم.
وەرگێڕانی ئەم ووتارەی ژیژێك لەو ڕووەوە نیـــیە کە بە تەواوەتی هاوڕای بم، یــــــان شــتێکی تازەی ووتبــێت و ئێمە عەقڵمــــان پێینەشکابێت، ڕەنگە ووتاری زۆر باشــتر و ئایدیـــا پڕتر لەمەی ژیژێك بە زمانی کوردی نوسرابێت و بەشــێك لە ئێمە بینیبێتمان. تەرجومە کردنی زیاتر لەو ڕوەوەیە کە وەك بابەتێکی فیکری-سیاسی بە زمانی کوردی لەبەردەســت بێت و لە شوێنێــکدا سودێکی هەبێت. سوپاسگوزارم بتوانن لە هەڵەی تەرجومە ئاگادارم بکەنەوە، چونکە زۆر بە پەلە کراوە..
ع.خەتـــات
————————————————–
تێبینی:
ئەم دەقە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، واتە حەوت ڕۆژ دوای هێرشی لەناکاوی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و لە کەشوهەوای ڕۆژە سەرەتاییــەکانی شەڕدا نووسراوە.
لە کاتێکدا پێویســتە کردەوە تیرۆریستییە ترسناکەکەی حەماس بە بێ مەرج سەرکۆنە بکرێت، بەڵام نابێت لەگەڵ ئەو مەسەلە ڕاســتەقینەیەی کە لە “زەمیــنە پیرۆزەکان” جێی ململانیــیە تێکەڵ بکرێت. مەسەلەکە هەڵبژاردنێك نیــیە لە نێوان دوو لایەنی توونڕەودا، بەڵکو هەڵبژاردنە لە نێوان تووندڕەوەکانی هەردوو لا و هەموو ئەوانەی کە هێشـــتا باوەڕیان بە ئەگەری پێکەوە ژیانی ئاشـــتیانە هەیە.
ئەو دڕندەییــەی کە حەماس دژی ئیسرائیل پێیهەســتا، دەبێــت بێ مەرج و بەبێ هیچ “بەڵام” و “ئەگەر” ێـــك سەرکۆنــە بکرێت. ئەوەی حەماس لە کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندنی خەڵکی مەدەنی لە گوندەکان و “کیبۆتس”ەکان و فێستیڤاڵێکی مۆســیقا و کوشتنی بەکۆمەڵ پێیهەســتا کوشــتارگەیە و وا دەردەکەوێــت کە ئامانجی ڕاستەوخۆی حەماس لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل و هەموو ئیسرائیلییـــەکانە. بەڵام وا پێویســت دەکات ئەم دۆخە لە پاشخانێکی مێژووی ترەوە بخوێــنرێتەوە. ئەمە نەك بۆ دانی هەر پاساوێك بۆ کارەکانی حەماس، بەڵکو بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێگای ڕاست بۆپێشەوە.
یەکەم ڕەچاوکردن ئەو بێهیوایــیە بێ سنورەیە کە تایبەتمەندی ژیانی زۆربەی فەلەســـتینییەکانە. با شەپۆلی هێرشــە خۆکوژیــیە تاکەکەسییەکان لە شەقامەکانی قودس نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر بهێــنینەوە یــاد. کەســێکی ئاسایی فەلەستینی لە جولەکەیەك نزیك دەبووەوە و چەقۆیەکی دەردەهێـــنا و دەیکرد بە قوربانییـــەکەدا، زۆر باشیش دەیزانی کە دەستبەجێ دەکوژرێت. لەم کردەوە “تیرۆریستیانە”دا، نە هیچ پەیامێــك هەبوو، وە نە هاواری “ئازادیی فەلەستین!” وە نە هیــچ ڕێکخراوێکی گەورە لە پشتیانەوە بوو. ئەمـــانە تەنیا کردەوەی تاکەکەسی بێهیواییـــەکی توندوتیژ بوو.
دۆخەکە کاتێـــك خراپتر بوو کاتێــك بنیــامین ناتانیاهۆ بە هاوکاری حزبە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان حکومەتێکی نوێی پێکهێنـــا، ئەو تووندڕەوانەی کە لایەنگری نیشتەجێکردن و بە ئاشکرا بانگەشە بۆ لکاندنی زەوی فەلەســــتینییەکانیان دەکرد لە کەناری ڕۆژئاوا. ئیتامار بن گڤیــر، وەزیری نوێی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل پێیـــوایە: “مافی من، مافی ژن و منداڵەکانم بۆ هاتووچۆ لە نێوان یەهـــودا و سامەریا [زاراوەی ئینجیلی بۆ کەناری ڕۆژئاوا، زۆر گرنگترە لە مافی جوڵەی عەرەبەکان”!. ئەمە ئەو کەسە بوو کە پێشتر بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ حزبە توندڕەوەکانی دژە عەرەب لە خزمەتی سەربازی دوور خرابووەوە؛ ئەو پارتانەی کە لەدوای کۆمەڵکوژی عەرەبەکان لە شاری هیبرۆن (خلیل) لە ساڵی ١٩٩٤، وەك ڕێکخراوی تیرۆریستی ناســـێنران.
ئیسرائیل دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر شانازی بە پێگەی خۆیەوە دەکرد وەك تاکە دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاســـتدا، لەژێر دەسەڵاتی ئێستای نەتانیاهۆدا، خەریکە دەگۆڕێت بۆ وڵات و دەوڵەتێـــکی ئایینی. لە لیستی “بنەما بنەڕەتییـەکان”ی حکومەتی ئێستادا هاتووە کە: “جوولەکەکان مافی تایبەت و بێــبەشنەکراویان هەیە بۆ هەموو بەشەکانی خاکی مێژوویی ئیســـرائیل. حکومەت هەڵدەســتێت بەپێشخســتن و پەرەپێـــدانی نیشتەجێکردن لە هەموو بەشەکانی خاکی مێژوویی ئیسرائیل [لە جەلیل، نەقەب، بەرزاییەکانی جۆلان، یەهودا و سامەریــا].
لەبەرامبەر ئەم جۆرە پەیمان و بەڵێنـانەدا، گاڵتەجاڕیـیە لۆمەی فەلەســـتینییەکان بکەین کە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکەنەوە. بەرنامەی فەرمی حکومەتەکەی ئێســـتای ئیسرائیل، دانوستانەکان دەخــاتە لاوە.
هەندێك لە تیۆریسیۆنەکانی پیلانگێڕی دەڵێـــن کە حکومەتی نـــاتانیاهۆ، بە هۆی بەهێزی تواناکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگرەکانی ئیسرائیل لە غەززە، پێشوەخت ئاگاداری هێرشێکەی حەمـــاس بووە! ئەگەرچی بە دڵنیایــیەوە ئەم هێرشە خزمەت بە بەرژەوەندیی ئیسرائیلییە توندڕەوەکان دەکات کە ئێســـتا لە دەسەڵاتدان، بەڵام لە هەمان کاتـــدا ئیدیعای نەتانیاهۆ کە خۆی بە “جەنابی ئاسایش” دەزانێت، لەگەڵ ئەم هێرشـــەدا دەخرێتە ژێر پرسیارەوە.
لە هەر حاڵەتێکـــدا، زەحمەت نییە بزانین کە هەردوو لایەن، واتە حەماس و حکومەتی ناسیۆنالیستی تووندڕەوی ئیسرائیل، لە دژی هەر بژاردەیەکی ئاشـــتین. هەردوو لا پابەندن بە خەبـــات تا مردن.
هێرشەکەی حەماس لە کاتێــکدایە کە گرژییــەکی گەورە لە ناو ئیسرائیلدا هەیە، ئەویش بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتی ناتانیاهۆ بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەسەڵاتی دادوەری سەریهەڵداوە. بەم شێوەیە وڵات دووکەرتە لە نێوان تووندڕەوە ناسیۆنالیستەکان کە هەوڵی لەناوبردنی دامودەزگا دیموکراسیەکان دەدەن و بزووتنـــەوەیەی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ئاگاداری ئەو مەترســیەیە بەڵام لە هاوپەیمـــانی لەگەڵ فەلەســـتینییە میانڕەوەکاندا دوو دڵی دەنوێــنێت.
قەیرانی دەستووریی کە هەڕەشەیەك بوو، ئێســـتا وەستاوە و حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی ڕاگەیەندراوە. ئەمە چیرۆکێکی لەمێژینــەیە: بە بۆنــەی دوژمنێـــکی دەرەکی هاوبەش، دابەشبوونە قووڵ و بوونگـــەراییەکان لە ناکاو لە بەین دەچن.
ئایا پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئاشـــتی و یەکڕیزی ناوەوە، دوژمنێکی دەرەکی هەبێت؟ چۆن ئەم بازنــە بەتــاڵە دەشــکێنرێت؟
ئێــهود ئۆلمێرت، سەرەکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەڵێــت کە ڕێگای ڕاست بۆ پێشەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی حەماس و لە هەمان کاتـــدا نزیکبوونەوە لە فەڵەستینیـــیەکان کە دژە جوولەکە نین و ئامادەن بۆ دانوستان کورت دەبێــتەوە. بە پێچەوانەی بانگەشەی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی ئیسرائیل، کەسانێکی لەو جۆرە هەن. لە ١٠ی ئەیلولی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ئەکادیمیست و ڕۆشنبیری فەلەستینی نامەیەکی کراوەیان واژۆ کرد کە تێــــیدا هاتبوو: “ئێمە بە توندی دژی هەر هەوڵێــکین بۆ بە کەمزانیـــن، شـــێواندن یان پاساودانی دژە جوولەکەگەرایی، یان تاوانەکانی نازیزم دژ بە مرۆڤایەتی، یان شــێواندنی مێژوویی هۆلۆکۆست.”
کاتێــك ئەوە بنـاسین کە هەموو ئیسرائیلیـیەك ناسیۆنالیستێکی کۆنەپەرست و هەموو فەلەستینیــیەك دژە جوولەکەیەکی کۆنەپەرست نیــیە، دەتوانین دان بەو بێزاری و سەرلێشـــێواویانەدا بنێین کە دەبنـــە هۆی تەقینەوەی خراپەکاریی. دەتوانین هاوتەریبیـــیەکی سەیر لە نێوان فەلەستینیـــیەکاندا کە لە نیشتیمانی خۆیـــان بێــبەش کراوون و جولەکەکاندا بدۆزینـــەوە کە مێژووەکەیان بە هەمان ئەزموون دیاری کراوە.
لێکچوونێکی هاوشێوە بۆ زاراوەی “تیرۆر”یش دەکرێت گونجـــاو بێت. لە سەردەمی خەباتی جولەکەکان لە دژی هێــزە سەربازییەکانی بەریتانیا لە فەلەستین، ووشەی “تیرۆریست” واتـــایەکی ئەرێنی هەبوو. لە کۆتایی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕۆژنامە ئەمریکیـــیەکان ڕاگەیـــاندنێکیان بە ناوی “نامەیەك بۆ تیرۆریستەکان لە فەلەستین” بڵاوکردەوە کە تێیــدا سیناریۆنووسی هۆلیوودی بن هێشت، نووسیبووی: “هاوڕێ ئازاکانم”. لەوانەیە باوەڕ بەوە نەکەیت کە بۆت دەنووسم چونکە لە ئێستادا هەواکە زۆر ژەهراوییــە. جولەکەکانی ئەمریکا هاوپشــتیوانتانن”.
لە پشت هەموو جەدەلەکانی ئەمڕۆ لەسەر ئەوەی کێ بە تیرۆریست دادەنرێت، کۆمەڵێــك عەرەبی فەلەستینی هەن کە دەیان ساڵە لە دۆخێکی نایەقیــندا ژیـان دەکەن. ئەوان کێن و چ خاکـێك هی ئەوانە؟ ئایــا ئەوان دانیشتووی “زەویــیە داگیرکراوەکانن”، یــــان “کەناری خۆرئـــاوا”، یــان “یەهودا و سامەریا”ن، یان… دەوڵەتی فەلەستین کە لەلایەن ١٣٩ دەوڵەتەوە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە وەك دەوڵەتێکی چاودێری نـــائەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیپــــێدانراوە؟ لەگەڵ ئەوەشــدا، ئیسرائیل کە کۆنترۆڵی خاکی هەبووە، وەك دانیشتووی کاتی مامەڵە لەگەڵ فەلەستینیــیەکان دەکات و بە بەربەستێكیـــــان دەزانێت لەبەردەم دامەزراندنی دەوڵەتێکی “سروشــتی” [کە لە جوولەکە تێـــدا هاووڵاتی ڕەسەن و ڕاســتەقیـــنەی تەنیـــا بن]. فەلەستینییەکان وەك کێشەیەك بە تووندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. حکومەتی ئیسرائیل هەرگیز دەستی بۆ ئەوان درێژ نەکردووە تا هەندێــك هیوایان پێبـــدات و بەڕاستی ڕۆڵیان لەو وڵاتەدا دیاری بکات کە تێـــیدا دەژین.
حەماس و ئیسرائیل دوو دیوی یەك دراون. مەسەلەکە هەڵبژاردنێك نیــیە لە نیوان دوو لایەنی توونڕەودا، بەڵکو هەڵبژاردنە لە نێوان تووندڕەوەکانی هەردوو لا و هەموو ئەوانەی کە هێشـــتا باوەڕیان بە ئەگەری پێکەوە ژیانی ئاشـــتیانە هەیە. هیچ ڕێگەچارەیەك لە نێوان توندڕەوانی فەلەستینی و ئیسرائیلدا مومکین نیــیە، ئەو توندڕەوانە دەبێت بە بەرگرییـــەکی تەواو لە مافەکانی خەڵکی فەلەستین بەرەنگاری بکرێنەوە، ئەمەش شانبــەشانی یەکتر لەگەڵ پابەندبوونێکی پتــەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەگەرایی ڕێدەکات.
ڕەنگە ئەمە وەك یۆتۆپیـــایەك دەرکەوێت، بەڵام ئەم دوو خەبــاتە لەیەك هەڵپێکراو وپەیوەندیــدارن. ئێمە دەتوانین و پێویستە بێ مەرج پشتگیری لە مافی ئیسرائیل بکەین بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریســـتییەکاندا. بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت بێ قەید و شەرت هاوسۆزی دەرببڕین لەگەڵ ئەو بارودۆخە بەڕاستی ترسناك و نائومێدیانەی کە فەلەســـتینییەکان لە غەززە و ناوچە داگیرکراوەکاندا ڕووبەڕووی دەبنـــەوە. ئەوانەی پێیــــان وایە ئەم هەڵوێستە “دژابەرە”، ئەوانەن کە لە ڕاستیدا ڕێگرن لە چارەسەر.
لینـــکی ووتارەکە:
https://www.project-syndicate.org/…/israel-palestine…
2023-10-19