عومەر خەتات:
توانای هەســتکردنی ئەم گەنجە ئۆکرایـــنەی کە ڕۆژانە لەگەڵ خۆێـــندا مامەڵە دەکات زۆر گەورەترە لەوانەی لەناو مەرەکەب و سۆشـــیالمیدیادا تاوتوێی جەنگ دەکەن!.
ئاخر ئاســــــــمانی ژێر جەنگ ئاسمانێکی سافی بێگەرد نیــیە، بەڵکو ئاسمانێکە لە جیاتی باران، گولە و تۆپ دەخاتە خوارەوە، زەمیــنی ژێر ئەو ئاسمانە چیتر بۆنی خۆڵ و سەوزایی و گوڵی لێ نایەت بەڵکو بۆنی لاشەی کوژراوەکان، گاز و بۆنی بارووتی لێدێت..
جەنگ، سەوز و ووشـــك بەیەکەوە دەخوات، نەك هەر ڕۆحی سەربازەکان بەڵکو ئەو ڕۆحانەش دەکێشـــێت کە هێشـــتا نەپشکوتوون! جەنگ ماڵەکانمان دەکاتە خەڵووزێکی ڕەش، جادە و ڕێگاکان دەکاتە سەنگەر و چاڵ. کێڵگەکانیش دەکاتە گۆڕی بەکۆمەڵ .. لە جەنگدا وەرزەکان سەریان لێتێکدەچێـــت، سوڕی خوێـــن دەشێوێت، خۆر نابینرێــت و دنیـــا ڕەنگی ڕەش دەگرێت.
…………. “نـــــــــا”یەکی گەورە بۆ جەنگ……………
ئەم ڤیدیۆیە دەنگێــکی بچکۆلەیە بۆ سۆز نواندن بۆ ئەوانەی بە ئێمە غەریبەن، بۆ ئەوانەی لە ژێر تۆپ و گولــلەباراندا ژیـــان دەکەن و بە ئەســــــــپایی دەگریـــن.
ئەمە چاوپێـــکەوتنێکی رۆژنامەی The New York Timesـە لەگەڵ ڤالەنتیـــن کە سەربازێکی ئۆکرانیــە و ماوەی ٧ مانگە وەك سەربازێك لە ڕیزەکانی سوپای ئۆکرانیـادا خزمەت دەکات، هەموو ڕۆژێك جەند جارێك دێــتە پێشی بەرەی جەنگ وکوژراو و بریندارەکان دەگوازێـــتەوە بۆ دواوە…!
قســەکانی ڤالەنتین وەك خۆی تەرجومە دەکەم چونکە وەك خۆی دەڵێــــت هیـــچ کەس لەو دۆخە تێــناگات مەگەر خۆی لەناویدا نەژی!
….
ناوچەی دۆنێتســــــك، ٣ میل دوور لە هێزەکانی ڕوســـیاوە..
پاش بۆردومانێکی سەخت، یەکێــــك لە سەربازە ئۆکرانیــــیەکان دەکوژرێت، هاوڕێـــیەکانی دەیخەنە ناو کیسەیەکەوە و لە ناوچەکە دووری دەخەنەوە.
نییۆرك تایمز: دەتوانیت بڵیی چ ڕوویداوە؟
ڤــــالەنتین: بۆردوومان بوو!.. خوێـــن بە دەرگای ئۆتۆمبیلەکەوەیە…خوێـــن لە هەموو شوێنێکە، هەموو شوێنێــك بە خوێن داپۆشراوە…خوێـــن بۆنی هەیە بە تایـــبەتی خوێنی تـازە..
هەندێ جار تەنهــــا ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ مەتر ئەو مەودایەیە کە ئێمە لە دوژمن جیا دەکاتەوە. ئیشی من ئەوەیە بریندارەکان کۆبکەمەوە و بە پەلە بگەڕێمەوە بۆ دواوە چونکە ڕوسەکان یەکسەرە بۆردومانمان دەکەن.
نییۆرك تایمز: خۆت قەت کەوتوویـــتە ژێر بۆردوومانەوە.
ڤــــالەنتین: بەڵێ، هەر ئەمڕۆ تۆپبارانیـــان کردین… کاتێــك پێمان دەڵێن (٣٠٠) ئەوە یانی بریندارمان هەیە، (٢٠٠) یانی کوژراومان هەیە.
نییۆرك تایمز: ئەو سەربازەی ئەمڕۆ کوژرا دەنــــــــــــاسیت؟
ڤــــالەنتین: نا ناینــــــــاسم
نییۆرك تایمز: قەت هاوڕێکانی خۆتت بینــیووە بریندار ببن؟
ڤــــالەنتین: بەڵێ…
نییۆرك تایمز: هەســتت چییە کاتێــك یارمەتی هاوڕێــیەکی برینداری خۆت دەدەیت؟
ڤــــالەنتین: قورســـە، ناتوانم دەریببــڕم…(دڵی پڕە لە گریان)….. دەچـــم خوێــنەکە پاك دەکەمەوە.. کوڕە گەنجەکانمان دەمرن، ئەوان هێشــــتا تامی ژیــــــانیان نەکردووە.. بۆ من سەختە ئەو شـــتانە دەبینم.. هەندێ جــــــــــار بە بێدەنگی دەگریـــم.. نازانم ئەم شــەڕە بۆچــــییە؟ ئەوە دیســـان بۆردوومانە.. زۆر قورس بۆردوومانمان دەکەن.. ئەم بەشەی پێشــی بەرەی جەنگی ئێمە زۆر سەختە.. کاتێــك ئاوا قورس بۆردوماننمان دەکەن زۆر ترسـناكە.. زۆر قورسە کاتێــك تانکێـــك تەقەت لێـــدەکات.. کاتێــك هاوەنت تێدەگرن، بە گوێ دەزانیت لە کوێ دەدات..یان کەی دەنیشــێتەوە، بەڵام کاتێـــك تانکێك تەقەت لێدەکات، تۆ یەکسەرە گوێــت لێــیەتی و یەکسەرەش گوولەکەی دەیدا بە لاتا، مەودای ئەوەت نابــێت بڵێی لە کوێ دەیدا بە زەیدا، هەمووی لە کەمتر لە چرکەیەك ڕوودەدات، دەنگێــك دێت و پێش ئەوەی تۆ بیبیســتی دەیدا بە زەویدا.
نییۆرك تایمز: ترســــناكترین شت چیـــیە کە بینیووتە؟
ڤــــالەنتین: پێــــــتناڵێم..هیـــچ کەس تێـــناگات.. تەنهـــا ئەوانەی کە لێرە بوون تێـــدەگەن..
هەندێ جــــــــــار بە بێدەنگی دەگریـــم.. نازانم ئەم شــەڕە بۆچــــییە؟
119