عومەر خەتات:
ســـبەی یەکی ئایـــارە،…ئایار نەك تەنهــــا ڕۆژێکە بۆ هاوپشــتی جیهـــانی پرۆلیتاریای دنیــــــا، بەڵکو یەکێـــکە لە ڕۆژە گرنگەکانی مێژووی مرۆڤایەتی.. من بە نیـــازم لەم ڕۆژەدا ووتەیەك، پۆستێکی بچکۆلە بنووسـم کە بتوانێت گەورەیی ئەم ڕۆژە لە خۆ بگرێت! بەڵام هەســت دەکەم کارەکەم ئاســان نیــیە. نامەوێت ووتەکەم بەرگێــکی پیرۆزباییـــانە بپۆشــێت چونکە ئایار جەژن نیــیە و پیرۆز ناکرێت، بەڵکو ڕۆژێکە کە تێـــیدا چینی کرێکار لە سەرتاسەری دنیـــادا دەسکەوتەکانی ساڵی پێشووی خەباتیـــان دەچنــــنەوە و بەرنامەی کاری ساڵی تازەش دادەڕێژن.
لە دەســـپیێکی ئایاری ئەمســاڵدا کرێکارانی عێراق و کوردســـتان بە خراپترین دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیـــدا تێدەپەڕن.. لە پاش کەوتنی بەعس و دەستبەکاربوونی سیستەمی نوێی تازە لە عێراقدا هەوڵێکی زۆر درا بۆ جەسپاندنی سیستەمێکی هاری ئابووری کە تێــیدا تەواوی دامودەزگا دەوڵەتیــیەکان وەلاخران یان بە تایبەت کران و خرانە ژێر دەســتی کەرتی تایبەت و سەرمایەدارانەوە. ئازادی دوای قۆناغی دیکتاتۆریەت یەك مانای هەبوو ئەویش ئازادی وەگەڕخســتنی سەرمایە و کەڵەکەکردنی قازانج بوو بۆ سەرمایەدارانی عەمامەبەسەر و شەرواڵ لەپێ، بۆ خەڵك و چینی کرێکاریش گرانی و نەخۆشی و دواکەوتوویی و پەرش و بڵاوی زیاتر بوو.
پرۆسەی بە تایبەتی کردنی کەرت گشــتی و نەهێشـــتنی ڕێکخراووبوون لەو مەرجانەن کە بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراو لەڕێی دەسەڵاتدارانی سەرمایەدارەوە سەپاندوویەتی بەسەر کۆمەڵگەی عێراقدا. ئەم ســــیاسەتە ترسناکە نەك تەنها بۆ چیــنی کرێکار بەڵکو بۆ تەواوی کۆمەڵگە قورس و زیانباره. ئەم دۆخە ترسناکە تەنها بە ڕێکخراوبوون دەتوانرێت تێپەڕێنرێت!
بۆ ئەوەی چینی کرێکار بتوانێــت هێز پەیدا بکاتەوە و کۆمەڵگەش لە چواردەوری خۆی ڕێکبخا دەبێــت لە هەوڵی ڕێکخراوبوون و بەرپاکردنی کۆبوونەوە گشــتیەکانی خۆیان بن. تەنهـــا ڕێکخراوبوونە دەتوانێت هوشــیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم چیــنە بەرێــتە ئاستێکی سەرتر لە خەباتی چینایەتی و کۆمەڵگە و خەڵکیش بە مافەکانی خۆیان ئاشـــنا بکات..
بەرز و شکۆدار بێت ئایاری گۆڕانکاری و خەبات.
ووتەیەك بە بۆنەی ئــایارەوە!
118