عومەر خەتات:
لە خوارەوە، لیـــنکی PDFی ئەم ووتارە درێــژەی خاتوو مارتـــا خیمیــــنێز- Martha E. Gimenez، ” سەرمایەداری و چەوساندنەوەی ژنان: مارکس دەگەڕێـــتەوە” بە زمانی ئینگلیزی دادەنێـــم. ئەگەر نەتـــانتوانی دایبگرن، دەتوانم بە مەســنجەر بۆتان ڕەوانە بکەم. هەر کەســێك یان لایەنێك یان هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی ژنـــان دەتوانێــت ئاگاداری ئایــدیا شۆڕشگێرەکانی ئەم خانمە بێت و بتوانێت لە خەبـــات بۆ مافەکانی ژنـــان سوودی لێوەربگرێت. مارتــا خیمینیز بەڕەچەڵەك ئەرجەنتیــنییە و پرۆفیسۆری زانســتی کۆمەڵناسییە لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە بۆڵــدەر، باسەکانی زیـــاتر لەسەر ئابووری ســیاسی دانیشــتوان، تیۆرەکانی فیمینیــزمی مارکســیسیتی و بونیـــادە ســیاسیەکانی ڕەگەز و کۆمەڵێــك مەیدانی دیکەی مەعریفەی کۆمەڵایەتی پێــکهاتووە. تازەترین کتێــبی لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە بە ناوی مارکس، ژن و بەرهەمهێـــنانی کۆمەڵایەتی سەرمایەداری].
سەرەتا خاتوو مارتینێــز دێــتە سەر دەرکەوتنی مارکســیزم لە باسە فیمینســـتییەکاندا، دەڵێ: لە شەســـتەکانی سەدەی ڕابردووەوە یەکەمیــن فێمینیـــستەکان لە ژێر کاریگەری مارکســـیزمدا ئایــدیاکانی خۆیـــان بردەپێشــەوە. بەڵام پاشــان مارکسیزمیــان خســتە کەنارەوە و ووتیـــان کە ئەوەی پێــیدەوترێت مارکســیزم ناتوانێت بارودۆخی تایبـــەتی ژنــان تەفســیر بکات. دەیانـــگوت دیتــەرمینیزمی ئابووریی مارکس کەموکوڕی تێـــدایە، بۆیــە پەنایان بردە بەر دروســت کردنی تیۆرییــەکی “نامێژوویی” لە سەر سسیســتەمی باوکســالاری و تێـــیدا چەوســاندنەوەی ژنـانیـــان بەســتەوە بە “مەبەســتەکانی پیاوانەوە”!.
تیــۆری باوکسالاری دەرگای بەڕووی “سیاسەتەکانی ناسنامەدا” ئاواڵە کرد و لە هەشــــتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن شەپۆلی سێیــــــەمی فێمینیستەکانەوە وەرگیـــرا.
زۆرێـــك لە ئەکادیمیستەکان، خوێــــندکاران، میدیــــاکان و تەنانەت بەشــێکی زۆر لە “چەپ”ــەکان لە ژێر کاریگەریی پۆســتمۆدێرنیزمدا بە مارکس حەســاسن و پیــیانوایە بەرهەمەکانی مارکس، زۆر چیــنایەتیــــیە، “حەتمیــەت”ـی لە ناو خۆیــدا هەڵگرتووە و زۆر ماتریالیســتانەیە. بۆیە چاویـــان تەنهــا خەبــاتە لۆکاڵیــیەکان دەبیــنێت و ســیاسەتەکانی ناســـنامە بە تاکە ڕێگای هەڵخرانی ســیاسی و گۆڕانکارییــە کۆمەڵایەتیەکان دەزانن. مارتــا لەم ووتــارەدا دەنووســێت، سیاســەتەکانی ناسنامە کە لە باوەشــی پۆستمۆدێرنیزمەوە بەهێزتر بوو، ئاماژەیـــەکە بۆ پاشەکشەکردن لە هەر هەوڵێکی جدی بۆ کاریگەریــدانان لەسەر کۆمەڵگا، لە جیــاتی هەوڵدان بۆ گۆڕیــنی پەیوەندییە ئابووری- ســیاســیەکان، خەباتی خۆیـــان گۆڕی بە جەنگــێکی شکستخواردوو لە ناو فەرهەنگ و لە ســەرخاندا. ئەو پێـــیوایە ئێســـــتا کاتی ئەوە هاتووە ئەو ڕەوتە پێچەوانە بکەینـــەوە و مارکس بخەینەوە دڵی بزووتنــــــەوەی بەرەنگاربوونەوە و چەوســـانەوەی ژنـــــان.
وتــارەکەی خاتوو مارتـــا لە گۆڤاری مارکسـیستی [زانسـت وکۆمەڵگا] کە گۆڤارێکی چەپی ئەمریکی بەنــاوبانگە بڵاوکراوەتەوە، ئەم ژمارە تایــبەتەی گۆڤارەکە هەمووی تەرخــان کراوە بۆ پرسی چەوســاندنەوەی ژنــــان. نووسەرانی ئەم چاپە تایــبەتە، لەڕێی جەخت کردنەوە لەسەر ناوەندێـــتی چیـــن “طبقة” و ئیستیغلال کردن و چەوساندنەوەی ژنـــــان، دەڵێـــن، کە ئەوان دژی ئەو ڕەوتـــە فیمینیســـتانەن کە ٤٠ ساڵە ســایەی کردووە بەسەر بزووتنەوەی فیمینـــــیستیدا. ئەرگومێــنتی ئەوان ئەوەیە کە هەر لێــکدانەوەیەکی ئەکادیمیســتی یان فیمینیســتی لەسەر پرســی ژنـــان ئەگەر بنــەمایەکی مارکسیستی نەبــێت ئەوا لە بنچیــنەدا ناتوانێــت ڕیشـــە وزەمینەکانی چەوسـانەوەی ژنـــان بناســێت و سەری خۆی دەکــات بە نــاو کۆشـــی بزووتنــەوە ڕاســتەکاندا.
لە ووتــارەکەی خۆیــدا خاتوو مارتـــا خیمێــــنێز لایەنەکانی کارەکانی مارکس دەخاتە روو کە مارتـــا پێـــیوایە زۆر گرنگـــە بۆ تێپـــەڕاندنی ئەو ڕێـــگا داخراوەی کە پۆستمۆدێرنیزم تێــیکەوتووە. مارتـــا لەڕووی میتــۆدەوە دەگەڕێــــتەوە بۆ مارکس، بۆ تێگەیشتــنێکی دیالکتیکی و مێژوویی لە پەیوەندییــــە کۆمەڵایەتییــــەکان کە ژن و پیاو بەیەکەوە فۆرم دەدەن. دەڵێـت، ماوەیەکی زۆرە فێمینیستەکان چاوپۆشــــــییان لەوە کردووە کە چۆن میتـــۆدی گشتی مارکس دەتوانێـــت تێڕوانینـــێکی بنــەرەتی پتـــەو بدات لە دۆخی ژنــــــان وەك بەشــــــێك لە گشــتییەتێکی ئاڵۆز کە ڕیشـــەکەی لە پرۆسە مێژووییـــەکاندا هەیە و هەمیشەش لە گۆڕانـــدایە. بەرهەمهێـــنان و دووبارە بەرهەمهێـــنانەوە لە هەلومەرجێکی مێژوویــی تایبــــەتدا ڕوودەدەن، ئەوەی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریــدا جەوهەرییــە، تێرکردنی پێداویســـتییەکانی مرۆڤ نیــیە، بەڵکو قــازانج و کەڵەکەکردنی سەرمایــەیە. ئەم پرۆسەیە ژن و پیــاو بەیەکەوە لە بێــبەشی و کێشــە ئابووری کۆمەڵایەتییەکان وهەروەهـــا لە خەبات کردن بەرامبەریان شەریك دەکات.
نوســخەی پی دی ئێـــفەکە دانەگیــرا بەڵام ئەمە لینکی ووتــــارەکەیە:
لینکی بابەتەکە بە پی دی ئێف