ڕۆژی چوارشەممە ٦ی دیسێمبەر، “نێرگز موحەمەدی” چالاکەوان و ڕۆژنامەوانی ئێرانی خەڵاتی ئاشــتی ساڵی ٢٠٢٣ی پێــبەخشرا! بێریت ڕێیس ئەندرسۆن- Berit Reiss-Andersen، سەرۆکی کۆمیتەی باڵای نۆبڵی نەرویجی ڕایگەیـــاند: “لەبەر بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی بەرامبەر ژنــان لە ئێران و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و چاکسازی دیموکراسی و خەباتی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بۆ “هەمووان”، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢٣ بەخشرایە نێرگز موحەمەدی”.
پێش خوێــندنەوەی هۆکارەکانی پشــت بەخشــینی خەڵاتی نۆبڵ بە خاتوو نیرگز، پێمباشە کەمێك لەسەر ســیاسەتی هەڵبژاردنی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویجی بدوێــــین وبزانین تا چەندێك ســیاسەتی ئەم کۆمیــتە “بێلان”ـەیە لایەندارە و بە قوڵی لە ســـیاسەتی نێودەوڵەتی زلهێــــزەکاندا ڕەگی داکوتاوە.
پرۆسەی هەڵبژاردنی نۆبڵ ساڵێك دەخایەنێت، زۆر ئاڵۆزە و لەڕادەبەدەر ناڕۆشــنە. سەرەتا لیژنەی نۆبڵ کاندیدەکان لە “پاڵێوراوانی شایســـتە” وەردەگرێت، لیستی پاڵێوراوانی شــایستە پێکهاتووە لە ئەندامانی پەرلەمانەکان و حکومەتەکان، ئەندامانی دادگـــــــا نێودەوڵەتیـــیەکان، ئەکادیمیستەکان یان پرۆفیسۆرە پەیوەندیدارەکان و وەرگرانی پێشووی خەڵاتەکە. پاشان کۆمیتەی نۆبڵی نەرویج کە لە پێنج ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی نەرویج پێکهـــاتووە، تاووتوێی کاندیدەکان دەکات و لیستی کورتکراوە دروســت دەکات. کاتێــك ئەم لیستە کورتە کۆکرایەوە، کاتێکی دیاریکراو دەدرێت بە ئەندامان بۆ ئەوەی بیری لێبکەنەوە و دواتر لە ڕێگەی زۆرینەی دەنگەوە براوە هەڵدەبژێرن. هەر بۆ زانیـــن، گرنگترین خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتیخوازی تەنها لە دەستی پێنج ئەندام پەرلەمانی نەرویجـــیدایە و لیژنەکەش بە نـــاشەفافیەت ناســراوە.
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـــتی، هەمیشە جێگەی مشتومڕی گەرم بووە. ئەم خەڵاتە کە ساڵانە تەنها بۆ سێ وەرگر سنووردارە و قەرارە بابەتی و تایــبەت بێت، بەڵام تەنانەت بەم شێوەیەش، زۆرجار وەرگرانی خەڵاتەکە جێگەی پرســـیارو گومان بوون. ساڵی ٢٠١٦ کەســێك پێشـنیاری کردبوو بۆ کۆمیــتەکە کە ترەمپ پێویستە خەڵاتەکە وەربگرێت! هۆکارەکەش “هەوڵدانی بوو بۆ ئاشتی لە ڕێگەی ئایدیۆلۆژیــای هێزەوە”. هەروەها یەکێك لەو هەڵبژاردنە گوماناویــانە “هێنری کیسینجەر” بوو کە لە ساڵی ١٩٧٣ خەڵاتەکەی بەدەســـتهێنا، ئەرگومێنتی کۆمیــتەی نۆبڵ ئەوە بوو کە کیسینجەر، یەکێــك لە ناوبژیوانەکانی ئاگربەست بوو لە جەنگی ڤێتنـــامدا. بەڵام خەڵاتەکە هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی کەمبۆدیای دراوسێی ڤێــتنام لە لایەن سـموپای ئەمریاکوە! نووسەری ئەمریکی (تك تێرس-Tick Turs) دەیــان دۆکیومینتی بڵاوکردۆتەوە و تێــیا دەریدەخاکە ئەو کاتەی کێسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە بە هەزاران لە خەڵکی کەمبۆدی بە بۆمبابارانی وڵاتەکەی لە ناوچوون. ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی نۆبڵ درایە Aung San Suu Kyi ژنـــە سیاسەتمەدار و سەرسەختترین ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتە سەربازییەکەی میانمار. سو چی بەهۆی هەڵسوڕانی لە پێـــناو مافی کەمایەتی موسوڵمانانی “ڕۆهێنگا” لە ناوخۆی وڵاتەکەی و لە دنیادا کرایە سومبوڵی بەرەنگاریی لە کەمایەتییـــەکان. بەڵام لە دواییــدا کاتێك لە زیندان ئازاد دەبێت و حزبەکەی دەبێــتە دەسەڵاتی یەکەم لە میانمار، لە ساڵی ٢٠١٧ جارێکی تر پۆلیس و سوپا دەکەونەوە گیانی رۆهینگاکانی میانمار و سو چی نەك ئەم کارە سەرکۆنە دەکات بەڵکو لە دادگای لاهای لە ساڵی ٢٠١٩ بەرگری لە کوشتاری سوپا دەکات. دەیان ڕێکخراو و کەسایەتی سیاسی داوایان لە کۆمیتەی نۆبڵ کرد کە خەڵاتی ئاشـتییەکەی لێوەربگیرێتەوە!. پاش هەڵبژاردنی ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەو دیدە زیاتر ڕۆشنتر بووەوە کە پاڵنەرە ســیاسییەکانی هێزە جیهانییەکان کاریگەریی گەورەیان هەیە لە هەڵبژاردنی کەســایەتیەکانی شایستەی خەڵاتی نۆبڵ!. خەڵاتەکەی ئۆباما نەك بەهۆی دەســکەوتێکی ســیاسی بەرچاوەوە، بەڵکو زیاتر ســیمبوڵکییە و دەگەڕێـتەوە بۆ کاریزمایەکی ســیاسی کە ئۆباما هەڵگریەتی و هەروەهــا وەك کرانەوەیەكی دیموکراســیانە لە وڵاتە یەکگرتووەکان لە پاش دەورانێك لە شەڕ وکوشــتاری بەڕێوەبەرایەتیەکەی جۆرج بۆش سەیر کرا.! لەمەوە دەردەکەوێت کە هەڵبژاردنی خەڵاتکراوان لە لایەن کۆمیتەی نۆبڵەوە هەمیشە نوێنەرایەتی خواستەکانی ڕەوتی ئازادیخوازی و پێشــکەوتنخوازیی نەکردووە بەڵکو لەسەر زەمیــنەی پابەندن بووە بە بەهــا خۆرئاواییـــەکان و ســیاسەتی راگەیەنراو و ڕانەگەیەنراوی بلۆکی خۆرئاوا.
لە پشــت هەڵبژاردنی نێرگز موحەمەدی بۆ خەڵاتی نۆبڵ!
من نە پێمخۆشە و نە دژم بە بەخشــینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشــتی بۆ نێرگز موحەمەدی یان هەر کەســێکی تر، بۆ من گرنگ نیــیە کێ دەیبــــات چونکە تەواوی پرۆسەی خەڵاتکردنەکە لە ژێر پرســیاردایە. خاتوو ئەندەرسۆن، سەرۆکی کۆمیتەی باڵای نۆبڵی نەرویجی لە میانەی بەخشــینی خەڵاتی نۆبڵی ئەمســاڵدا بە کەســێك کە ئێســتا لە زیندانی ئەڤیـــندایە؛ ووتی ” سەرەڕای ئەوەی زیــندانییە، هێشــتا هەوڵەکانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی ڕانەگرتووە”. هەروەهــا ووتی: ” دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بە شێوەیەکی دروست گوزارشت لە خۆبەخشی و کاری نێرگز محەمەدی دەکات”. کەواتە بۆیــە من هیــچ چاوەڕوانیــیەکی تریشــم لە کۆمیــتەی نۆبڵی نەرویجی نیــیە کە بەو شێوەیە لە دۆخی شۆڕش و گۆڕانکاریی لە ناو ئێـــراندا بڕوانێت کە من تێــیدەڕوانم! نێرگز موحەمەدی سەرەڕای ئەوەی کە لە زیــندانە و من خوازیارم بە زوودترین کات ئازاد بکرێت، بەڵام دەموچاوێکی شۆڕشگێڕانەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە بونیــادی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری ڕژێمی ئیســلامیدا نیــیە! ئەو بە درێژایی مێژووی هەڵسوڕانی ســیاسی لەگەڵ هاوسەرەکەی “تقی محمـدی” لە پاڵ باڵی “ئیسلاح تەڵەب”ـەکاندا بووە و پارچەیەك بووە لە بەدەنەی ڕژێمی ئیســلامی.
هەڵسوڕان و ڕەخنەکانی خانم نێزگز لە باڵی تووندڕەوی باڵی خامەنەئی و هەڵسوکەوتی تووندڕەوانەی دەزگاکانی ئەم باڵەوە سەرچاوە دەگرێت نەك لە زەمیــنەی رەخــنەیەکی ڕووخــینەرانە بۆ ڕژێمێك کە ناوی کۆماری ئیســلامییە! کۆمیــتەی نۆبڵ، وەك بەرجەســتەیەك بۆ ســیاسەتی خۆرئاوا بەرامبەر بە ڕژێمی ئیســلامی و ئەگەری گۆڕانکاریی لە ســیستەمدا لە ڕێی بەخــشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشــتی دەیەوێت ئەو پەیــامە بدات کە ئێمە واتە “خۆرئاوا” لەگەڵ گۆڕانکارییەکین لە ناو ســیستەمدا کە رژێم بە ئەرزدا نەدا بەڵکو لە ڕێی کۆمەڵێــك دەموچاوی ناو ڕژێمەوە گۆڕانکارییەك دروســت ببێت و دارودەســتەیەکی تر لەگەڵ خۆی بهێــنێت کە “ملکەچی” ســیاسەتەکانی دەوڵەتە خۆرئاواییەکان بێت. خانـــــم نێرگز سەرەڕای ئەوەی زیــندانە بەڵام نایەوێت دەوڵەت بروخێــنێت بەڵکو دەیەوێت ئەو دەموچاوانەی ئێســـتا کە شیعاری دژە ئیمپریالیســـتی بەرز دەکەنەوە بگۆڕێت بە کۆمەڵێــك جانەوەری تری قەومی و ئیســلامی بەڵام ملکەچ بە ســیاسەتەکانی خۆرئـاوا.
لکاندنی دروشــمی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیـــان، ئازادی”، لە لایەن کۆمیــتەی نۆبڵی نەرویجیــیەوە بە کەســایەتی نێرگز موحەمدییەوە، هەوڵێکە بۆ شـــێواندنی شۆڕش و گۆڕانکاریــیەك کە ئامانجەکەی مەرگی کۆماری ئیســلامی و پێچــانەوەی ســیستەمێکە کە ٤٣ ساڵە وەك مۆتەکە لەسەر ســنگی گەلانی ئێران فەرمانڕەوایی دەکات. ئەوەی وا دەکات کە ئەم دروشـمە شۆڕشگیرانەیە بلکێــنرێت بە هەر دەنگــێکی ناڕازی جا لە ئۆپۆزیســیۆندا بیت یان تەنـانەت لە ناو بەدەنەی رژێمیشــدا، هێز و ئاسـۆ و ئەو داواکاریــیە ســیاسییە شۆڕشــگێڕانانەیە کە لە ژێر دروشــمی “ژن، ژیان، ئازادی”دا خۆی بەیان دەکات لە سەروو هەمووشــیانەوە بەیانی ڕۆشــنی ڕوخانی رژێمی ئیســلامییە لە ئێران.! ڕۆڵێــك کە ژنـــانی شۆڕشگێڕیی ناوچە پەراوێزەکان بە تایــبەتی لە کوردســتان لە شۆڕشــی ژیــنادا گێڕایان بە هەزارانی وەك نێرگز موحەمەدی و تەنانەت ژنانی ناوەندەکانی شــارە گەورەکان ناتوانن بیگێڕن!
ئەگەر شوێنی تاران ســنە بووایە، ئێســتا کۆماری ئیســلامی دەمێك بوو ڕووخــــا بوو!
ئەمە قسەی کەســێك بوو لە تویتــەر بە ڕێکەوت گوزەرم کرد بەسەریدا، بەڵام تەواو دروســـتە! شۆڕشــی ژیـــنا و هەڵسوڕان بۆ لە گۆڕنانی ڕژێمی ئیســلامی زیـــاتر لە ناوچە پەراوێزەکانی ئێراندا سەدا و دەنگی بڵندتر بوو تا ناوەند. هۆکاری ئەمە لە شیکاریی ئابووری- چیــنایەتی ڕووت فراوانترە و ئەم شیکارییە کلاســیکییە ناتوانێت کۆمەكکەر بێت بۆ تێگەیشــتن لە پەیوەندیــیەکانی هێز لە نێوان ناوەند و ناوچە پەراوێزەکانی ناو ئێراندا. هەروەهــا چەمکی “ســیاسەتەکانی شوناس”یش ناتوانێت تەفســیری داواکارییەکانی ناوچە پەراوێزەکان بکات، چونکە تەنانەت داواکاریـــیە سیاسی و کولتوورییەکانی ناوچە پەراوێزییەکایش، بناغەیەکی ماددی و چینایەتی بەهێزیـــان هەیە. لێرەدا مەبەســتمان لە پەراوێز ئەو گروپە کۆمەڵایەتیانە دێت کە لە پێگەی چینایەتی، ڕەگەزیی، جوگرافیی، ئابووریی، سێکسی، ئایینی، ئیتنیــکی و نەتەوەییەوە بە بەراورد لەگەڵ گروپی باڵادەست لە پێگەیەکی نزمتردان. پوختــتر یانی گەلانی ســتەملێکراوی غەیرە فارس کە لە ناوچە جوگرافیـــــــیە پەراوێزییەکاندا دەژین و زۆرجار غەیرە شیعەن و سەر بە ستەملێکراوترین توێژەکانی کۆمەڵگەن. بێگوومان ئەمە ئەوە ناگەێــنێت کە میللەتی سەردەسـت و ناچەوســێنرێتەوە یان بەرەنگاریی ڕژێمی ئیســلامی و هەڵسوڕانی ســیاسی لەو ناوچانەدا نیــیە، نــا هەیە، بەڵام ئێمە باسی چەوســانەوەیەك دەکەین لە پەراوێزدا کە تەنهـــا چیــنایەتی و رەگەزی نیــیە بەڵکو چینایەتی-رەگەزیی-نەتەوەییە و هەر ئەمەش وا دەکات کە هێزی شۆڕشی ژیـــنا لە ناوچە پەراوێزەکاندا بە تایـــبەتی لە کوردســتان شۆڕشگێڕانەتر و ســیاسی تر و ماتریــاڵی هێزەکەشی زیاتر بێـــت.
لە وڵاتێــکی وەك ئێــراندا، ڕەنگە ئاســایی بێت باسی ســتەمی چــینایەتی بکەیت، بەڵام باس لە ســتەم لەسەر “نەتەوەی جۆراوجۆری ناو ئێران” یەکێــکە لە تابووەکان و سزای قورسی تا ئاســتی مەرگ لەسەرە. ســتەمی ڕەگەزی یەکێــکە لەو ســتەمانەی کە بونیــادی دەســتور و یاسای وڵات پێکدەهێــنێت و پایەی مانەوە و تەنــانەت مەرگی ڕژێمیشی پێــوە بەندە، هەر هەوڵێــك بۆ کورتکردنەوەی دەســتی شەریعەت و یاسای ئیســلامی بۆ چاکسازی لە یاسا ئیسلامییەکانی پەیوەند بە نموونە بە حیجابی ئیجبارییەوە، توشی زیــندان و سزای قورس دەبیت. ئەم دۆخە وایکردووە کە خەبــاتی ژنــانی ئێران لە دژی ڕژێم لە ئاســت ناوخۆ و لە ئاســتی دنیــادا هاوپشــتییەکی فراوانتری کۆمەڵایەتی لێبکرێت تا خەباتی نەتەوە ســتەملێکراوەکان. ئەمە بە ڕۆشــنی لە مەراســیمی هەڵبژاردنی خانم نێرگز موحەمەدی و لەو ووتارانەی پێشکەش کران بە ئاشــکرا دەردەکەوێت و هیــچ باســێك لە ســتەمی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ناو ئێران نیــیەم، بەڵکو زیـــاتر قسە لە مافەکانی ژنــــان و خەبات کردنە بۆ دیموکراسی! ئا لێرەدایە کە کۆمیــتەی نۆبڵی نەرویجی زۆر ســیاسیانە دروشــمی ژن، ژیـــان، ئازادی لە ڕەهەندە گشــتییە شۆڕشگێڕانەکەی دادەماڵێت و کورتی دەکــاتەوە بۆ خەباتێکی فیمینیســتی رووت و بۆ چاکسـازیی لە بونیادی کۆماری ئیســلامیدا!.
ژنـــانی کورد و ناوچە پەراوێزەکان، ئەو شۆڕشگێڕانەی کە کۆمیــتەی نۆبڵ نایەوێت بیانبینــێت!
پێوەندی گەلانی کورد، بەڵوچ و ئەوانی تر لەگەڵ حکوومەتی ناوەنددا، پەیوەندیــیەکی نیمچە کۆلۆنیالییە، ئەگەرچی نەتەوە چەوساوەکان لە ئێرانـــدا کۆلۆنی حکومەتە دەرەکییەکان نین و پەیوەندی “کۆلۆنیالیزمی ڕاستەوخۆ” تەجروبە ناکەن، بەڵام مامەڵەی حکومەتی ناوەندی لەگەڵیــان وەك هاوڵاتی پەراوێزخراو و ســتەملێکراو بە شێوازی داگیرکەرێکی بیانی، زۆر لە دۆخی کۆلۆنیالیزەکراو دەچێت. ئەو وێــنەیەی ڕژێمی ئیســلامی لەسەر نەتەوە غەیرە فارسەکان دروســتی کردووە، وێــنەیەکی ڕاســیستی و بە کەم سەیرکردنە! کورد لەو وێــنانەدا لە ڕووی فەرهەنگی و ســیاسییەوە دواکەوتوون و خاوەنی فەرهەنگێــکی بەرز نیــن و هەمیشەش پشــت بە ناوەند دەبەســتن، بەکاربەرن زیاتر لەوەی بەرهەمهێن بن! پیاوەکانیــان تووندوتیژن و ژنەکانیشیان چەساوە و قوربانی چەقۆی پیاوسالارین! هەمان وێــنە لەسەر بەلوچییەکانیش دروســت کراوە و لە خەیاڵدانی گشــتی ئێرانییـــەکانیشدا ئەم وێـــنە نێگەتیڤانە بەرامبەر بە کورد و بەلوچ و عەرەب و..تاد چەســپێنراون! بەڵام بە پێچەوانەی پڕوپاگەندە و وێــنە دەسکردەکانی ڕژێمەوە، ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی پارساڵی ژیــــنا دەریخســت کە پێشکەوتووخوازترین دروشم و ڕادیکاڵترین کردار لە دڵی ناوچە پەراوێزییەکانەوە بە تایبەتی کوردســتان هاتنە دەرەوە کە هەمیشە بە (دواکەوتوو) ناوزەد کراوون. ژنــان و گەنجانی بەلوچســتان لە رێی هاتــنەمەیدانیــان پەیامی هاوپشــتی بۆ هاوچارەنووسانیان لە کوردســتان بەرز کردەوە. لە کوردستان کە ســـــینەمای باڵادەست لە ئێران هەمیشە وەك “جوگرافیــایەکی دواکەوتوو” وێنای دەکات، خەڵکی ڕاپەڕیوو هاواریان دەکرد: “ژن، ژیـــان، ئازادی”؛ لە سەر دیوارەکانی ســـنە دەنووسرا “تاج و عەمامە لە کوردســتان لە دایك نەبوون، بەڵام لە کوردســـتان لە گۆڕ دەنرێـــن”! تەنانەت دروشمی “بژی سۆسیالیزم”یش لە زۆر شوێـــن و ناوچەی کوردســتاندا دەنگی دایەوە و لە مزگەوتەکانەوە سروودی شۆڕشگێڕانە لێــدەدرا.
کێشــەیەکی گەورە کە کاریگەریی نەرینی لەسەر دەرنەکەوتنی ژنان و پیاوانی ناوچە پەراوێزەکان بە تایبەتی لە کوردســتان و ناوچە پەراوێزەکانی تر هەبوو دەســتڕانەگەیشــتنی ئاســان بوو بە فەزای سۆشــیالمیدیا لە چاو شارەکانی ناوەنددا. ئەوەی کە ژنانێکی وەك نێرگز موحەمەدی یان کەسـایەتیە ســیلیبرییتەکانی تری ناو سۆشــیالمیدیا دەردەکەوون و دەبنــە پاڵەوانی شۆڕشـی ژیــــنا لە ناوەند، ئازایەتی و شۆڕشگێڕبوونێك نیــیە کە خاوەنی بن، بە کورتیــیەکەی ئاسان دەســتڕاگەیشــتنیــانە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیالمیدیا! ژنانی پەراوێزخراوی چیــنەکانی خوارەوە کەمتر خاوەنی سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتی، ئابووری و تەنــانەت فەرهەنگیشن. خەڵکی ئەم ناوچانە بە حوکمی سەرکوت و پەراوێزخســتنی لە مێژیــنە، هەژارن و زۆرێکیان لە خوێــندن دابڕاوون و تۆڕی پەیوەندییـــەکانیان لاوازە و بەهۆی کەمی ئینتەرنێت لە ناوچە پەراوێزەکاندا کەمتر دەســتیان دەگات بە دنیای دەرەوەی خۆیــان هەربۆیە بە دەگمەن سەرنجیان دەچێــتەسەر. بەشــیکی زۆریان ئێســتا لە زیندانەکانی ڕژێمدان بەبێ ئەوەی کە کەســێك ئاگادری دۆخیــان هەبێت. ئەوە کەم کاری ئەم شۆڕشگێڕانە نیــیە کە دەرفەتی دەرکەوتنیـــان نییە بەڵکو ئەوە کۆمیتەیەکی وەك نۆبڵە کە لەڕێی خەڵات بە دەموچاوێکی تری رژێــــم، دەم و چاوە ڕاســتەقینەکانی شۆڕشی ژیـــنا دەشارێــتەوە و چاویش لە هەموو ئەو سەرکوتە دەنوقێــنێت کە بەرامبەریــان دەکرێت.
شۆڕشــی ژیـــنا تەنیا یاخیبوونێکی ژنــــانە نیــیە وەك ئەوەی کە کۆمیتەی نۆبڵ وەسفی دەکات، تەنیا بەم چاوەش ناخێــندرێتەوە، بەڵکو پاکێجێکی ســیاسی کاملە و پڕیــەتی لە داواکاری ســیاسی، کۆمەڵایەتی و چیـــنایەتی و ئابووری و لەسەروو هەمووشــیانەوە ڕوخانی کۆماری مەرگی ئیســلامییە! ئەگەر بۆ ناوەند شۆڕشــی ژیــنا بە شێوەیەکی سەرەکی لە دژی کۆماری ئیســـلامییە ئەوە لە ناوچە پەراوێزەکاندا شۆڕشــــێکە نەك تەنیـــا دژی کۆماریی ئیســلامی، بەڵکو لە دژی هەڵاوەردان وزەلیلکردن و پەراوێزخســتن و ســتەمێکی میللــی و دژە کۆلۆنیالیزمێکی نا رەســمییە کە ســیمای چەوسانەوەی ئەبەدی و رەسمی کردۆتە چارەنووسی ئەو میللەتانەی کە فارس نیــن. هەروەهـــا شۆڕشــێکە بۆ ئایــیندە، بۆ نەهێشــتنی پەراوێزیی و گەیشــتنە بە مافی چارەی خۆنووســین. پاڵەوانە ڕاســتەقینەکانی شۆڕشــی ژیـــنا پێویســتیان بە خەڵاتەکان و بە تایبەت خەڵاتی نۆبڵ نیــن، ئەوانی ئێســتای پەراوێزخراو مێژووی خۆیـــان و ئایــیندەیەکی باشتر بۆ نەوەکانیـــان لە تەوێڵی مێژووی مرۆڤایەتیــدا دەنەخشـــێنن.
10.12.2023